کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی یەكێتی بۆ عەبادی: چارەسەری كێشەكان بنەمای گفتوگۆكانی حكومەتە

.

08:22 PM - 23/05/2018

وەفدی یەكێتی لەبەغدا لەكۆبوونەوەیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی تەئكیدی لەوەكردەوە: چارەسەری كێشەكان هەرێم لەگەڵ بەغدا بنەمای گفتوگۆكانی حكومەت دەبێت.
 لەكۆبوونەوەكەشدا وەفدەكە كە بەسەرۆكایەتی مەلا بەختیار بوو، بەعەبادیان راگەیاند: چارەسەركردنی كێشەی كەركوك‌ و مادەی 140‌و جێبەجێكردنی دەستورو چارەسەركردنی بودجەی هەرێم‌و پێشمەرگە‌و كێشەكانی تر‌و مافە دەستوری‌ و دیموكراسیەكانی گەلی كوردستان بنەمای گرنگن بەلای یەكێتییەوە بۆ گفتوگۆ. ئاماژەی بەوەشداوە: پێویستە دەستور بنەما بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌و تەئكیدیشیانكردۆتەوە: لەوەی  چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند زۆر گرنگە بۆ قۆناغی بەرقەراربوونی  سەقامگیری و ئاسایشی داهاتووی وڵات.
مەلا بەختیار سەرۆكی وەفدی یەكێتی بە حەیدەر عەبادی راگەیاند: تا كێشەكانی نێوان هەرێم ‌و ناوەند‌و كێشەكانی عیراق چارەسەر نەكرێ ‌‌و دەستور جێبەجێ‌ نەكرێ‌ ئۆقرەیی لە عیراقدا نایەتەدی. وتیشی: وەك لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەهەوڵداین بەوەفدێكی یەكگرتوو و بەرنامەیەكی یەكگرتوو بچینە نێو گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە