کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەریزبەندی پاسپۆرتەكانی جیهان بۆ ساڵی 2018 پاسپۆرتی عیراقی جارێكیتر خراپترینە

.

08:06 PM - 23/05/2018

لەریزبەندی پاسپۆرتەكانی جیهان بۆ ساڵی 2018 پاسپۆرتی عیراقی جارێكیتر خراپترینە.
دامەزراوەی راوێژكاریی تایبەتمەند بە بەبواری هاونیشتمانیبوون و پلاندانان، لەراپۆرتێكدا سەبارەت بە ریزبەندیكردنی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان لەرووی باشترینەوە بۆ خراپترین بۆ ساڵی 2018، ئاماژەی بەوەكردووە: پاسپۆرتی ژاپۆن لەسەر ئاستی جیهان باشترینە كە رێگەپێدراوە بۆ سەردانكردنی 189 وڵات لە كۆی 218 وڵاتی جیهان,  هاوڵاتیانی ژاپۆن بەو پاسپۆرتە دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئەو وڵاتانە  بكەن یاخود لەكاتی گەیشتنیان بۆ وڵاتەكە ڤیزای وەربگرن, هەریەك لە پاسپۆرتەكانی  سەنگاپور و ئەڵمانیا لە پلەی دووەمی ریزبەندییەكە هاتوون, پلەی سێیەمیش بۆ پاسپۆرتەكانی وڵاتانی فنلەندا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و دانیمارك و سوید و كۆریای باشوور بووە.
لەو ریزبەندییەدا پاسپۆرتی عیراقی كەوتۆتە خوارووی ریزبەندییەكەوە و  بە خراپترین پاسپۆرتەكان ریزبەند كراوە, بەگوێرەی ریزبەندییەكە  پاسپۆرتی ئەفغانستان دواناوی لیستی ریزبەندییەكەیە و لەپێش ئەویش پاسپۆرتەكانی سوریا و عیراق و سۆماڵ و پاكستان و یەمەن هاتوون كە بەخراپترین پاسپۆرتەكانی جیهان دانراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە