کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەپارێزگای میسان 20 هەزار هێكتار زەوی دەكرێت بەقامیشی شەكر

.

06:19 PM - 23/05/2018

 كۆمپانیایەكی ئێرانی رووبەری 20 هەزار هێكتار زەوی لەپارێزگای میسانی باشووری عیراق بەقامیشی شەكر دەچێنێت.
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: كۆمپانیای قامیشی شەكری ئێران، پلانی هەیە 20 هەزار هێكتار زەوی لەپارێزگای میسان بەقامیشی شەكر بچێنێت، ئێمەش لای خۆمانەوە ئامادەیمان دەربڕیووە تاوەكو هەموو خزمەتگوزاریەكی زانستی‌و ئەندازیاری‌و پیشەسازیان پێشكەش بكەین تاوكو پڕۆژەكە سەركەوتوو بێت.
راشیگەیاندووە: هیوادارین ئەو ئەزمونە بەزوویی تاقی بكرێتەوەو سەركەوتوو بێت‌و ببێتە ژێرخانێك بۆ ئەو بوارە لەتەواوی عیراقدا.
كۆمپانیای قامیشی شەكری ئێران ساڵانە 629 هەزار تۆن شەكر لەناوخۆدا بەرهەم دەهێنێت ‌و دەتوانێت لەسەدا 40ی پێداویستی ناوخۆی وڵاتەكەی پڕبكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە