کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق: خستنەگەڕی پیشەسازی سەربازی 200 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت

.

06:11 PM - 23/05/2018

كۆمپانیای گشتی پیشەسازی سەربازی عیراق رایدەگەیەنێت: خستنەگەڕی دەستەی پیشەسازی سەربازی دەتوانێت هەلی كار بۆ 200 هەزار كەس بڕەخسێنێت.
مەزهەر تەمیمی بەرێوەبەری كۆمپانیای گشتی پیشەسازی سەربازی عیراق رایگەیاند: لەرابردوودا زیاتر لە 150 هەزار فەرمانبەرو ئەندازیارو خاوەن پسپۆڕی جیاواز لەدەستەی پیشەسازی سەربازی كاریان كردووە، ئەگەربێت‌و ئێستا ئەو دەستەیە بخرێتەوە كار پێویستی بە 200 هەزار فەرمانبەر دەبێت.
وتیشی: لەرێگەی دەستەی پیشەسازی سەربازی عیراقەوە دەتوانرێت پیشەسازیەكی راستەقینەو خۆماڵی پێشكەش بەهێزە چەكدارەكانی وڵات بكرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی پڕۆژەیاسای دەستەی پیشەسازی سەربازی پەسەندكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە