کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانانی سامبا مەشق و راهێنانیان دەستپێكرد

.

05:40 PM - 23/05/2018

زۆبەی هەڵبژاردە بەشدارەكانی دوا یارییەكانی مۆندیالی 2018 ئامادەكارییان دەستپێكردووە كە یەكێكیان هەڵبژاردەی بەرازیلە و توانا و لێهاتویی یاریزانێكی ئاست بەرزەیشی بۆ گەراوەتەوە، بریارە رۆژی 14ی مانگی داهاتوو یارییەكانی مۆندیالی 2018 لەروسیا دەست پێبكات، هەڵبژاردەی بەرازیلیش لەكۆمەڵەی پێنجەمدایە و رووبەڕووی هەڵبژاردەكانی سویسرا و كۆستاریكا و سربیا دەبێتەوە، بۆ مۆندیالیش سامبا كە تاكە هەڵبژاردەیە زۆرترین نازناوی بەدەستهێناوە و مەشق و راهێنانی وەك ئامادەكاری لەكەمپی تیریسۆ بۆلیس بۆ پاڵەوانێتییەكە دەستپێكردووە، لە 26 یاریزانی بانگهێشتكراو 20 یاریزان پەیوەندیان بەهەڵبژاردەكەوە كردووە، ئەوەی بۆتە جێگەی دڵخۆشی هاندەران و راهێنەرەكەش چاكبوونەوەی نەیمار داسیلڤای یاریزانی هەڵبژاردەكە و یانەی پاریس سان جێرمانە لەو پێكانەی دووچاری بوو، لەمبارەیەوە ئیدۆ گاسباری رێكخەری هەڵبژاردەی بەرازیل رایگەیاندووە: نەیمار لەپێكانەكەی چاكبووتەوە و بەشێوەیەكی ئاسایی مەشق و راهێنان دەكات بڕیاریشە دوای یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەریەك لە مارسیلۆ و كاسیمێرۆی یاریزانانی ریاڵ مەدرید و فێرمینهۆی یاریزانی لیڤەرپوڵ پەیوەندی بە مەشقەكانی سامباوە دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە