کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی پەیوەندی بە مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە كرد

.

05:35 PM - 23/05/2018

هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش مەشق و راهێنانی بۆ بەشداریكردن لەدوا یارییەكانی مۆندیالی 2018ی روسیا دەستپێكردووە و لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەكە و یانەی بەرشەلۆنە بەپەیوەندی بەكەمپەكەیانەوە كردووە، دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی خولی یانەكانی ئیسپانیا لیۆنێل میسی یاریزانی بەرشەلۆنە و گۆڵكەری لالیگا بە 34 گۆڵ  راستەوخۆ پەیوەندی بە ریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە كردووە و كە هەڵبژاردەكە بەسەرپەرشتی خۆرخێ سامپاولی مەشق و راهێنانی دەستپێكردووە، ئەرجەنتین لەدوا یارییەكانی مۆندیالی روسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئایسلەندا و كرواتیا و نێجریا لەكۆمەڵەی چوارەمدایە یەكەم یاریشی رۆژی 16ی مانگی داهاتوو بەرامبەر ئایسلەندا دەبێت، هەروەها هەریەك لە پاولۆ دیبالا و جیۆڤانی لو سیلسۆ و كابایێرۆ و ماركۆس رۆخۆش پەیوەندیان بە مەشقەكانی ئەرجەنتینەوە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە