کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرەسمی ئارسناڵ ئۆنای ئیمری بەراهێنەری نوێ دیاریكرد

.

05:33 PM - 23/05/2018

بەشێوەیەكی رەسمی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی دیاریكردنی ئونای ئیمری راهێنەری ئیسپانی رایگەیاند: تا لەجێگای ئارسن ڤینگەر سەرپەرشتی یانەكە بكات، ئەژماری رەسمی یانە لەندەنیەكە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە: ئونای ئیمری راهێنەری نوێی یانەكەیە، لەلایەن خۆیەوە ئەو راهێنەرە ئیسپانیە لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی رەسمی ئارسناڵ وتی: هەست بەدڵخۆشیەكی زۆر دەكەم كە پەیوەندیم بە یەكێك لەیانە گەورەكانی تۆپی پێ كردووە، ئاماژەی بەوەكرد: ئارسناڵ یانەیەكی ناسراوە و لەسەرتاسەری جیهان هەوادارێكی زۆری هەیە بەهۆی ئەو شێوازە جوانەی لەیاریكردن پەیرەوی دەكات لەگەڵ یاریزانان و یاریگا نایابەكەی و رێگای مامەڵەكردنی دەستەی كارگێڕی، وتیشی هەستێكی جیاوازم هەیە بەرامبەر ئەو بەرپرسیارێتیەی وەرمگرتووە تا سەردەمێكی نوێ لەمێژووی ئەو یانەیە دەست پێبكەم، جێی باسكردنە: ئونای ئیمری كە لەساڵی 2016 ئەركی سەرپەرشتیكردنی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی وەرگرت كۆتایی ئەم وەرزە پۆستەكەی بەجێهێشت دوای بەدەستهێنانی 3 نازناوی ناوخۆیی، پێشتریش راهێنەری سیڤیلیەی ئیسپانی بووە و 3 جار نازناوی ئەوروپا لیگی بەدەستهێناوە، ئارسن ڤینگەری فەرەنسی دوای بەسەربردنی 22 ساڵ لەپۆستی راهێنەرایەتی ریزەكانی ئارسناڵی بەجێهێشت  و سەركردایەتی یانەكەی كرد بۆ بەدەستهێنانی 3 نازناوی پریمەرلیگ و 7 نازناوی جامی یەكێتی ئینگلیزی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە