کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێرجیۆ رۆمیرۆی گۆڵچی هەڵبژاردەی ئەرجەنیتن توشی پێكان بوو

.

05:28 PM - 23/05/2018

 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین روبەروی لێدانێكی قورس بۆوە پێش بەشداریكردنی لەیاریەكانی جامی جیهانی 2018ی روسیا بەهۆی پێكان لەئەژنۆیدا تواناكانی سێرجیۆ رۆمیرۆی گۆڵچی لەدەستدا، گۆڵچیە یەدەگەكەی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لەكاتی بەشداریكردنی راهێنانەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەئەژنۆیدا توشی پێكان بوو، یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لەبەاننامەیەكیدا رایگەیاند: ناوی رۆمیرۆ لەلیستی یاریزانانی هەڵبژاردەكە دەسڕنەوە بۆ یاریەكانی مۆندیالی روسیا، رۆمیرۆی تەمەن 31 ساڵ تاكە گۆڵچی هەڵبژاردەی تانگۆیە كە زۆرترین بەشداری لەیاریە نێودەوڵەتییەكان هەیە دیارترین بەشداریەكانیشی لە جامی جیهانی 2010 و 2014 یە، لەپاڵ ئەزمونەكەی لەجامی جیهانی رۆمیرۆ 3 جار نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی كردووە لەپاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا هەروەها لەنێو پێكهاتەی سەرەكی وڵاتەكەی بوو لەبەدەستهێنانی نازناوی ئۆڵمپیادی 2008 ی پەكین، جێی ئاماژەپێكردنە: هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاری كۆتایی مۆندیالی 2014ی لەبەرامبەر ئەڵمانیا دۆراند و لەجامی جیهانی 2018 لەكۆمەڵەی چوارەم یاری دەكات لەپاڵ هەڵبژاردەكانی ئایسلەندا و كرواتیا و نایجیریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە