کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتووی فرناندۆ تۆریس ئاشكراكرا

.

05:24 PM - 23/05/2018

 راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا یانەی داهاتووی فرناندۆ تۆرێسی هێرشبەری یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید ئاشكرا دەكەن لەدوای رۆیشتنی لەریزەكگانی رۆخی بلانكۆس، بەپێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە: تۆرێس نزیكبۆتەوە لەپەیوەندیكردن بەیانەی شیكاگۆ فایەری ئەمریكی دوای ئەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەردولا قۆناغێكی باشی بڕیوە، رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە: فرناندۆ تۆرێس لەو یانەیە لەژێر سەرپەرشتی فیلیكۆ پاونۆڤیچی راهێنەری سربی یاری دەكات كە پێشتر وەك یاریزان لەئەتڵەتیكۆمەدرید یاری دەكرد، هەروەها باستیان شڤاینشتایگەری ئەڵمانی و نیمانیا نیكۆلیچی گۆڵكاری وەزری رابردوی خولی ئەمریكی لەریزەكانی ئەو یانەیە یاری دەكەن كە ئێستا بە 11 خاڵ لە 11 یاریدا پلەی هەشتەمی ریزبەندی كۆمەڵەی خۆرهەڵاتی گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە