کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو یانەی ئیتاڵی و فەرەنسی هەوڵی گواستنەوەی بالۆتیلی دەدەن

.

05:22 PM - 23/05/2018

 راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان بڵاویانكردەوە: دوو یانەی ئیتاڵی و فەرەنسی لەململانێدان بۆ ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ماریۆ بالۆتێلی ئەستێرەی یانەی نیس لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو، بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی كۆریری دیللۆ سپۆرت یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و مارسیلیای فەرەنسی گرنگی بەتواناكانی بالۆتێلی دەدەن كە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی نیس مانگی داهاتوو كۆتایی دێت، روونیكردەوە: یانەی رۆمای ئیتاڵیش كە دی فرانشیسكۆ راهێنەریەتی بەهەمان شێوە دەیەوێت بالۆتێلی بباتە ریزەكانی تا هاوكاری ئیدین دزیكۆ بكات لەهیڵی پێشەوە، رۆژنامە ئیتاڵیەكە دووپاتیكردەوە: یانەی ناپۆلی گرنگی بەگواستنەوەی بالۆتێلی یاریزانی پێشوی میلان دەدات لەبەر رۆشنایی ئەگەری رۆیشتنی درایس میرتینز و مارك هامسیك لەم هاوینەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە