کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر .. بۆقۆناغی داهاتووی بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان , پێویستە گەلی كورد یەك ڕیزو یەك دەنگ ویەك گوتار بێت

.

02:00 PM - 23/05/2018

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڤاڵ حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی وسەرپەرشتیاری هەردوو مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی وچەمچەماڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان , پێشوازییەكی گەرمی كرد لەوەفدێكی باڵای لقی (21)ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ ( فازڵ ڕەئووف) لێپرسراوی لقی (21) .
لەدیدارێكدا وپاش بەخێرهێنانیان , وەفدی میوان پیرۆزباییان ئاڕاستەی هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند كرد بەبۆنەی دەست بەكاربونی وەك لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی , لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا كە بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەجێگرانی مەڵبەند بەڕێوەچوو , هەلومەرجی ئەمڕۆی كوردستان بەتایبەت قۆناغی پاش پرۆسەی هەڵبژاردن گفتوگۆی لەبارەوە كراو بۆ زیاتر پتەو كردنی نێوماڵی گەورەی كورد بەتایبەت لەپێناو بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان , هەردوولا كۆكبوون لەسەر یەكڕیزی ویەك گوتاری ویەك دەنگی گەلی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ قۆناغی داهاتوو .

1359102352018_3H8A5181.JPG

1759102352018_3H8A5221.JPG

2359102352018_3H8A5247.JPG

2959102352018_3H8A5282.JPG

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە