کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی ... خواردنگەی سندویج هاوس دادەخرێت

.

10:56 AM - 23/05/2018

بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنمایەكانی كاركردن، لەلایەن لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە خواردنگەی سندویج هاوس دادەخرێت.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكان دەركەوت خواردنگەی سندویج هاوس پابەندی مەرج و رێنمایەكانی كاركردن نیەو شوێنی هەڵگرتن و ئامادەكردنی خواردن و كەلوپەلی ئامادەكردنی خواردنەكانی تەنانەت ئەو خواردنانەی لەو شوێنەدا بوون لەڕووی تەندروستیەوە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین، بۆیە  بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەكە دادەخرێت،

ووتی: سەرپێچی كردن لە رێنمایەكانی كاركردن، جۆری ئەو سزا دیاری دەكات كە بەرامبەر شوێنێك دەكرێت، بۆیە كەمتەرخەمی لەپاك و خاوێنی لە ئەمباركردن و دروستكردنی خواردندا لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت, ناكرێت  خواردنی نەشیاو ناتەندروست پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت، چونكە هۆكاری سەرەكی زۆرێك لەنەخۆشیەكان خواردنی ناتەندروستە.

گۆران قادر ئاماژەی بەئەوەش كرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردنگەی سندویج هاوس دادەخرێت تاسەرجەم مەرج و رێنماییەكان جێبەجی دەكات و سەرجەم كەل وپەل و خواردنە نەشیاوەكانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناو دەبرێن.



راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

15572352018_IMG_1467.JPG

65572352018_IMG_1474.JPG

135572352018_IMG_1476.JPG

195572352018_IMG_1483.JPG

245572352018_IMG_1488.JPG

295572352018_IMG_1489.JPG

355572352018_IMG_1497.JPG

405572352018_IMG_1491.JPG

455572352018_IMG_1502.JPG

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە