کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسوپای ئەڵمانیدا چەندین پارچە چەک و هەزاران فیشەکی جۆراو جۆر دیارنەماون

.

09:42 AM - 23/05/2018

 بەپێی ڕاپۆرتێکی شپیگل ئۆلاینی ئەڵمانی کەڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٨ بلاویکردەوە لەم سالانەی دوایدا لەناو سوپای ئەڵمانیدا 75 تفەنگ و دەمانچەو 57000 هەزار فیشەکی جۆراوجۆر دیارنەماوە ئەمەش بۆتە جێی مەترسی بۆ ئەڵمانیا..ئەم ڕاپۆرتەی شپیگل ئۆنلاین بارگاویە بەلیستێکی نهێنی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیاو تیایدا هاتووە لە2010 وە تائەمڕۆ سەرەڕای توندوتۆڵی شوێن و جێگای ئەو کۆگایانە نزیکەی 57000 هەزار فیشەک و تەقەمەنی لەکۆگا سەربازیەکاندا دیارنەماوە..چەک و فیشەکەکانیش جۆراوجۆرن لەوانە 10 تفەنگی G36 و13 تفەنگی  G3و19 دەمانچە لەجۆری P7 P8جگە لەدەمانچەی ترو 9 تفەنگی G3، 6 ڕەشاشی MG3 لەگەل زیاتر لە20000 فیشەک..ڕاپۆرتەکە نووسیویەتی ئەو چەکانەی کەلەو لیستەدا دیاریکراون ئەگەری ئەوە هەیە جارێکیتر بدۆزرێتەوە کێشەکە لەوەدایە سوپای ئەڵمانی زانیاری نیە کە ئایا ئەو چەکانەی دیارنەماون تاوانی پێ ئەنجامدراوە یان نا.. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە 2018 دابەپێی ئەو لیستەی کەوەزارەتی بەرگری ئاشکرایکردوە 36 G ودەمانچە دیارنەماوە..ئەم لیستە کەلەسەرداوایەکی پارتی سەوزەکانی ئەڵمانیا بووە هاتووە ئەگەری ئەوە هەیە سەربازانی ڕاستڕەو خۆیان بەو چەک و فیشەکانە چەکدار کردبێت دیارە لەسەر ئەو داتایانەی کەلە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە نوسراوە نهێنیەو تەنیا بۆ بەکارهێنانی فەرمیە ئەمەش بۆ ئەوەیە متمانەو ڕۆڵی سەربازی ئەڵمانی لەدەست نەدرێ ڕاپۆرتەکە دەشڵێ خۆئەگەر ئەو ژمارانەش زۆر دروست و ورد نەبێت بەلام خۆ لەڕوی ئەمنیەوە کەموکوڕی زۆرهەیەو دامودەزگاکانیش کەوتونەتە ژێر پرسیارەوە بەتایبەتی دوای ئەو بڕە چەک و فیشەکە لە 2014 دا دیارنەماو ڕێوشووێنی ئەمنی توندوتۆڵیشی بۆ گیرایە بەر کەچی دیارنەمانی چەک و فیشەک بەردەوامە لەبۆچونێکیشدا بەدور نازانرێ دوای ئاشکرابوونی ئەفسەری توندڕەو فرانکۆ A و یارمەتیدەرەکەی ماکسیمیلیان کەسەرباز بوو ئەو کارەیان کردبێ ئەوەی کەتائێستا جێی سەرسوڕمانە ئەو چەکانە نەندۆزراونەتەوە کەلە 2017 دا لەمەیدانی مەشق و ڕاهێناندا لەمونستەر دیارنەماون ئەوانەش دوو چەکی G36 و 8 دەمانچەی P8و 2 ئامێری ڕادیۆبوون..
شیهاب عووسمان-ئەڵمانیا:

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە