.
09:25 PM - 22/05/2018
بریارە سبەینێ وەفدێكی باڵای ی.ن.ك بە سەرۆكایەتی مەلا بەختیار و ئەندامێـتی رزگار عەلی و سەعدی ئەحمەد پیرە و خالید شوانی و فریاد رواندزی و سەعدون فەیلی بگەنە بەغدا و لەگەڵ لێپرسراوانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی عیراق كۆببنەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە گەلی كوردستانی راگەیاند: كۆبوونەوەكان پرسی دەرەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق تاوتوێ دەكرێت، سەرچاوەكە ئەوەشی بە گەلی كوردستان راگەیاند: كە سیاسەتی یەكێتی، سیاسەتی یەكریزی كوردە لە بەغدا و ڤیتۆشی لەسەر هیچ كەس و لایەنێك نییە.
پێشتریش مەلا بەختیار لە كۆبوونەویەكدا بە نوێنەری سەرۆكی ئەمریكای رایگەیاندبوو كە، وەك یەكێتی بەشێك دەبن لە چارەسەری كێشەكان چ بۆ دروستكردنی حكومەتێكی نوێ لەعیراق، كە نوێنەرەوەی هەموو پێكهاتەو لایەنەكان بێت، چ بۆ گفتوگۆكردن لە سەر پرۆژەیەك كێشەی سەرجەم لایەنەكانی عیراقو كێشەكانی نێوان هەرێمو بەغدا چارەسەر بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە