کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوری مالكی : بیروڕامان لە رابردوو و داهاتوودا لەگەڵ پارتیدا هاوبەش بووە

.

08:55 PM - 22/05/2018



وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەغدا لەگەڵ نوری مالكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا كۆبوەوە.
وەفدێكی پارتی  بەسەرۆكایەتی فازل میرانی سەردانی بەغدای كردو لەدوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ موقتەدا سەدر چاویان بەنوری مالكی كەوت . لەدوای كۆبوونەوەكەس  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەست بەپرۆسەی سیاسی دەكەینەوەو لەكۆبنەوەكەشماندا لەگەڵ پارتی تاوتوێی گۆڕانكاریە سیاسیەكان و جموجۆڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق كراون.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا مالكی لەبارەی هەبوونی خاڵی هاوبەش لەنێوان لیستی دەوڵەتی یاساو پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: بیروڕامان لە رابردوو و داهاتوودا لەگەڵ پارتیدا هاوبەش بووە.
لایخۆشیەوە  فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رونیكردەوە  ئامانجی پارتی  پلە و پۆست نییە لە عێراق،بەڵكو  دروستكردنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵًەتی عێراقە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە