کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ،پێشوازی لە بەرپرسی راهێنەرە بیانییەکان لەهەرێمی کوردستان دەکات

.

08:24 PM - 22/05/2018


ئەمڕۆ لەبارەگای مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پێشوازی لەبەرپرسی مەشق و راهێنەرە بیانییەکان لەهەرێمی کوردستان کرد.
بەرپرسی راهێنەرە بیانییەکان و وەفدی یاوەری، بەمەبەستی پیرۆزبایی، دەست بەکاربوونی شاڵاو کۆسرەت وەک بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پیتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کراو پیرۆزبایی و خۆیان و چەپکە گوڵی رێزلێنانیان پێشکەش بە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ کرد.
لەدانیشتنێکدا، هەردوولا باسیان لەزەرورەتی یەکخستنی زیاتری نێو ماڵی کورد لەئێستاداو لەداهتووداکرد، بەتایبەتی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا. هەر لەو دانیشتنەدا باس لە پتەوکردنی ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا و تیشک خرایەسەر پێویستی و بەردەوامی رۆڵی هێزە بیانییەکان بۆ پاڵپشتی و  کۆهاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەماهەنگی نێوانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە