کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ عەلی پێشوازی لە برێت مەكگۆرك كرد

.

07:04 PM - 22/05/2018



كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی كرد لە برێت مەكگۆرگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش و وەفدی هاورێی.
لەو دیدارەدا كە لە شاری سلێمانی،بەرێوەچوو  هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و قۆناغی داهاتووی عیراق.
هەروەها بە وردی گفتوگۆ كرا لەبارەی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراق و رۆڵی كورد و زامنكردنی مافە دەستووری و نەتەوەییەكانی لەوبارەیەوە كۆسرەت رەسوڵ وتی: پێویستە لەحكومەتی داهاتووی عیراق مافەكانی كورد زامن بێت و دەستوور وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.
هەروەها تەئكیدی لەوەشكردەو ە عیراق وڵاتێكی فرە ئایین و فرە نەتەوەو فرە مەزهەبەو دەبێت ئەم فرەییە لەحكومەتی داهاتووی عیراق رەنگ بداتەوە، كە ئەمەش لەگەڵ حكومەتی زۆرینە یەك ناگرێتەوە، وەك چۆن لەدەستووردا مافی هەمووان پارێزراوە.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا بارودۆخی دۆخی كوردستان و یەكدەنگی لایەنەكان لە بەرامبەر پرسەكاندا،قسەی لەسەركراو  هەریەك لەنوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكاو كۆسرەت رەسوڵ بەگرنگیان زانی كورد وەك یەك تیمی خاوەن بەرنامەیەكی هاوبەش كاربكەن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستووری و نەتەوەییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە