کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیسیۆن : دەتوانین رۆژی 30 ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدەین

.

05:45 PM - 22/05/2018



وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و راپرسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئامادەكاریمان كردووە كە رۆژی 30 ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدەن.
 شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كۆمسیۆن لەسەر داوای لایەنەكان كاری جدی كردووە بۆ پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران و هەروەها بڕیاریانداوە كە پێداچوونەوە بە سیستمی ئامێری زیرەكی دەنگدان بكەین و بە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بگەینە ئەنجامێك تا بڕیاربدەین ئامێری زیرەكی دەنگدان بەكاربهێنین یاخود نا.
 وتیشی: لە مانگی 1ی ئەمساڵەوە كۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئامادەین لە رۆژی 30 ئەیلول دا هەڵبژاردن ئەنجامبدەین.

KZRuOUPw7DQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە