کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دانیشتوانی پڕۆژەی شاری ئەوین لەسلێمانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا

.

05:13 PM - 22/05/2018



دانیشتوانی پڕۆژەی شاری ئەوین لەسلێمانی بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزاریی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
لەكۆبوونەوەكەدا نیشتەجێبووانی ئەو پڕۆژەیە رایانگەیاند، خاوەنی پڕۆژەكە پابەندنییە بەجێبەجێكردنی كارە خزمەتگوزارییەكانی وەك سەوزایی و خوێندن‌و بازاڕو پاكوخاوێنی كە دەبوو بەپێی گرێبەستی نێوان كڕیار‌و خاوەنی پرۆژەكە لەماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێبكرایە.
لای خۆشیەوە خاوەنی پڕۆژەكە رایگەیاند، بەهۆی ساغ نەبوونەوەی كێشەی موڵكایەتی لەپرۆژەكەدا كە پەیوەندی بەحكومەتەوە هەیە هەندێك لە خزمەتگوزارییەكان جێبەجێ نەكراون‌و بەیەكلابوونەوەشیان ئەو كێشانە چارەسەر دەبێت. وتیشی، زۆرینەی دانیشتوانی پڕۆژەكە قیستی مانگانە لەكاتی خۆیدا ناهێنن‌و قەرزاری كۆمپانیان، ئەمەش وادەكات بەڕێوەچوونی خزمەتگوزاریەكان كەمبێتەوە.

PR7M91ITWPA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە