کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەشاری سلێمانی چاودێریكردنی نرخ‌و كوالێتی خۆراك زیاد دەكرێت

.

05:10 PM - 22/05/2018



 چاودێریكردنی نرخ‌و كوالێتی خۆراك زیاد دەكرێت بۆ هاوسەنگ ڕاگرتنی بەروبومی هاوردەو ڕێگریكردن لەزیادنەبوونی نرخ، جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، ڕێوشوێنەكانی ڕێگریكردن لەبەرزبونەوەی نرخ‌و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ دەگیرێتەبەر.
 (ئاوات محەمەد) قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبوومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبووم‌و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەرزنەبونەوەی نرخیش لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا كە خواست لەم مانگەدا زۆرە لەسەر بەرهەمەكان بەتایبەت مریشك، بریاردرا بەهیچ شێوەیەك نرخ بەرزنەبێتەوە لەگەل ئەوەشدا گرنگی بەبەرهەمی ناوخۆ بدرێت تا لەبازاڕەكاندا ساغ ببێتەوە.
لەدوای كۆبونەوەكەش (رزگار حەمەد خدر) جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆو هاوردەكراو، هەروەها بەرزنەبوونەوەی نرخی پەلەوەر لەسەر هاوڵاتیان، لیژنەكە بڕیاری لەسەر بڕی بەرهەمی هاوردەكراو دراوە .
ئاماژەی بەوەش كرد، بڕی ئەو بەروبومانەی لەمانگی حوزەیراندا هاوردە دەكرێن بریتین لە 800 تۆن ماسی، هەزار تۆن مریشكی بەستوو 500 تۆن گۆشتی سوورو 510 تۆن هێلكەی خواردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە