کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووكردنەوەی خێزانە زیان لێكەوتووەكان تەرخان دەكات

.

05:00 PM - 22/05/2018



 بەغدا زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووكردنەوەی خێزانە زیان لێكەوتووەكانی خورماتوو تەرخان دەكات، كە بەشی هەرە زۆریان لە نەتەوەی كوردن. سەرچاوەیەك لە حكومەتی عیراقەوە ئاشكرایكرد، حكومەت رەزامەندی نیشانداوە بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیانی زیان لێكەوتووی قەزای خورماتوو كە لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر زیانی ماددییان بەركەوتووە. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عیراق وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی سەرپشك كردووە بۆ ئەو كارە و بڕی 541 ملیۆن دیناری تەرخانكردووە بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیانی زیان لێكەوتوو لەرووی ماددیەوە كە بەشێكی زۆریان خانوو و دوكان و موڵك و ماڵەكانیان لە خورماتوو سوتێنراون‌و خێزانەكانیش روویان لەناوچەكانی تر كردووە، كە زۆربەی زۆری زیان لێكەوتووەكانی قەزای خورماتوو لە نەتەوەی كوردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە