کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 80 دۆلار نزیك دەبێتەوە

.

04:55 PM - 22/05/2018



 بەكاریگەری ئەگەری كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی ڤەنزوێلاو بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاكانی بەسەر ئێراندا نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 80 دۆلار نزیك دەبێتەوە.
بەپێی دوایین مامەڵەی بازاڕەكانی وزە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتۆتە 79 دۆلارو 73 سەنت، هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس گەیشتۆتە 72 دۆلارو 57 سەنت، ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند‌و بەرزترین ئاستی لەدوای ساڵی 2014وە تۆماركرد. بەڕای شارەزایانی بواری وزەش، دووبارە سەپاندنەوەی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا كە ئەندامێكی چالاكی رێكخراوی ئۆپیكە، یەكێكە لەهۆكارە سەرەكیەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، هاوكات بەهەمان شێوەی تارانیش واشنتۆن بەنیازە سزای نەوتی بەسەر ڤەنزوێلادا بسەپێنێت، ئەوەش وادەكات ئاستی بەرهەههێنانی نەوتی ئەو وڵاتەكەم ببێتەوەو كاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی نرخەكان دروست بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە