کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا هۆشداری دەداتە كیم جۆن ئون

.

04:32 PM - 22/05/2018



جێگری سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەداتە سەرۆكی كۆریای باكوور بە گەمەكردن بەسەرۆكی ئەمریكا.
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی،  هۆشداریدایە كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكوور بە گەمەكرن بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا  بۆ جێبەجێ نەكردنی بەڵێنەكانی لەبارەی دەستەبەردابوون لە بەرنامە ئەتۆمی و موشەكییەكانی وڵاتەكەی , هەروەك پەیامێكیشی ئاراستە دەكات و پێی دەڵێت: ئەو سەرۆكی كۆریای باكور ئەو بەڵێنەی جێبەجێ نەكات،  روبەڕووی  هەمان چارەنوسی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووی لیبیا دەبێتەوە.
لەوەڵامی پرسیارێكیشدا لەبارەی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی دیدارەكەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی كۆریای باكوور لە سەنگاپورە، مایك پێنس وتی: ئەگەر  كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكور لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی پاشگەزبێتەوە و هەوڵبدات گەمە بە سەرۆكی ئەمریكا بكات، ئەوا بەدڵنیاییەوە دیدارەكەی نێوان هەردوو سەرۆك هەڵدەوەشێنرێتەوە كە  واشنتۆن خوازیاری رودانی ئەوە ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە