کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسرائیل بووە بە یەكەم وڵات فڕۆكەی شەڕكەری ئێف-35 بەكاربهێنێت

.

04:29 PM - 22/05/2018



بەرپرسی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل رایگەیاند وڵاتەكەی بووە بە یەكەم وڵات فڕۆكەی شەڕكەری ئێف-35 ی دروستكراوی ئەمریكا لە شەڕدا بەكاربهێنێت.
میدیای ناوخۆی ئیسرائیل لە زاری ئەمیكام نۆركین، بەرپرسی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بڵاویكردەوە ئیسرائیل فڕۆكەی شەڕكەری ئێف-35 لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەكاردەهێنێت و ئەو فڕۆكەیە تا ئێستا لەدوو بەرەی جیاوازدا بەشداری شەڕی كردووە , میدیای ناوخۆی ئیسرائیل هەروەها وێنە فڕۆكەی ئێف-35ی نیشانداوە لەكاتی فڕینی بەسەر ئاسمانی بەیروتدا. ئیسرائیل یەكەم وڵات بوو لە دوای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فڕۆكەی ئێف-35 بەدەست بهێنێت.
 بەپێی میدیای ئیسرائیل، لە مانگی دیسێمبەری 2016 دا ئیسرائیل یەكەم دوو فڕۆكەی وەرگرتووە، لەو 50 فڕۆكەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای كردووە ئیسرائیل تائێستا 9 فڕۆكەی بەدەست گەیشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە