کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیدان باس لە یاریەكەی لیڤەرپوڵ دەكات

.

11:17 AM - 22/05/2018

زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێی وایە ئەگەر یانەكەی باشترین ئاستی پێشكەش بكات لەتوانایدا دەبێت رۆژی 26ی ئەم مانگە لەبەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە میانی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ بردنەوە تۆماربكەن و نازناوی پاڵەوانی  سیانزەیەمین جام بەدەستبهێنن.
لای خۆیەوە ئەو راهێنەرە فەرنسییە لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندنی سەر بە یەكێـتی تۆپی پێی ئەوروپا ووتی: بردنەوەی نازناوی پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ بۆ ئێمە تایبەتمەندییەكی یەكجار زۆری هەیە بەو پێیەی یانەكەمان زۆرترین نازناوی بردۆتەوە و ئاستی یانەكەشمان لەو پاڵەوانێتیە بەردەوام باش بووە، ووتیشی: ركابەرییەكانی ئەو پاڵەوانێتە بەردەوام پلەی یەكەمی ئامانجەكانمانی گرتووە، بەڵام هەرچەندە سەرباری ئەوەی لەم چەند ساڵەی رابردوودا چوار جار گەیشتوینەتە یاری كۆتایی بەڵام ئەوە كارێكی ئاسان نەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە