کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رایان گیگز هیوای دۆراندنی لیڤەرپوڵ دەخوازێت

.

11:15 AM - 22/05/2018

سەبارەت بە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە كە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لەسەر یاریگای كیڤی پایتەختی ئۆكرانیا لە نێوان یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئەنجامبدرێت، رایان گیگزی ئەفسانەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی وێڵز هیوای شكستی یانە ئینگلیزییەكە دەخوازێت.
ئەو ئەفسانە وێڵزییە لە میانی لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردۆتەوە ئاشكرایكرد: كە هەرچەندە نابێت لەو جۆرە لێدوانانە بدات، بەڵام هیواخوازە یانەی لیڤەرپوڵ لەبەرامبەر ریاڵا مەدرید شكست بهێنێت، گیگز لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەشكرد: بەو پێیەی یانەی لیڤەرپوڵ بەدرێژایی مێژوو ركابەری سەرسەختمان بووە و زۆر كاتیش ئاستەنگی بۆ دروست كردووین، بۆیە هیوای شكستی ئەو یانەیە لەبەرامبەر یانە مەدریدییەكە دەخوازم، گیگز لەلایەكی تریشەوە هۆكاری هیواخواستنی  بردنەوەی ریاڵ مەدریدی بۆ بوونی گاریس بەیل لە ریزی ئەو یانەیەدا گەراندەوە و دووپاتیشیكردەوە: كە كارێكی یەكجار گەورە دەبێت ئەو ئەستێرە وێڵزییە بۆ چوارەمین جار نازناوی پاڵەوانی ئەو جامە بەرزبكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە