کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ جاری پێنجەم لیۆنیڵ میسی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بەدەستهێنا

.

11:13 AM - 22/05/2018

 دوای كۆتایی هاتنی جەولەی كۆتایی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا لیۆنیڵ میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بۆ وەزری 2017،2018 ی بەدەستهێنا، ئەستێرەكەی بلوگرانا بوو بە یەكەم یاریزان 5 جار ئەو خەڵاتە دەباتەوە، بەجۆرێك پێشتر و لەوەرزەكانی 2009 بۆ 2010 و 2011 بۆ 2012 و 2012 بۆ 2013 و 2016 بۆ 2017 براوەی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بووە، میسی لە 35 یاری ئەم وەزرەی لالیگا توانی 34 گۆڵ تۆمار بكات كە وەزری رابردوو لە 34 یاریدا 37 گۆڵی تۆمار كردبوو، هێرشبەرەكەی یانەكەی پاڵەوانی ئیسپانیا توانی بەكۆكردنەوەی 68 خاڵ پیچشەنگی لیستی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی وەك باشترین گۆڵكار بگرێت و پێش محەمەد سەلاح كەوت كە 64 خاڵ لەرێگەی تۆماركردنی 32 گۆڵ كۆكردەوە، هاری كینی هێرشبەری تۆتنهامیش بە تۆماركردنی 30 گۆڵ كۆكردنەوەی 60 خاڵ پلەی سێیەمی گرت، دوای ئەو لەپلەی چوارەم رۆبرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بایرن میونشن دێت كە 58 خاڵی لەتۆماركردنی 29 گۆڵ كۆكردەوە، لەكۆتایشدا چیرۆ ئیمۆبیلی هێرشبەری لازیۆ بەتۆماركردنی 29 گۆڵ و كۆكردنەوەی 58 خاڵ لەپلەی پێنجەم هات، جێی باسكردنە: لیۆنیڵ میسی خەڵاتی پیچیچی وەك گۆڵكاری لالیگای بۆ جاری شەشەم لەكاروانی یاریكردنی بەدەستهێنا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە