کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمەد سەڵاح خەڵاتێكی تری پێدرا

.

11:09 AM - 22/05/2018

محەمەد سەڵاح گۆڵكاری یانەی لیڤەرپوڵ بەردەوامە لەكۆكردنەوەی دەستكەوتە تاكییەكان و دوای تێپەراندنی وەرزێكی نایاب لەم وەرزە خەڵاتێكی نوێی لەئینگلتەرا بەدەستهێنا، رابیتەی یاریزانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا رایگەیاند: محەمەد سەلاح خەڵاتی یاریزانی وەزری بەدەستهێنا كە لەلایەن هاندەرانەوە دیاری دەكرێت دوای بەدەستهێنانی زۆرترین رێژەی دەنگەكان، ئەو ئەستێرە میسریە بۆ ئەم خەڵاتە توانی پێش كیڤن دی برۆینی یاریزانی مانچستەر سیتی بكەوێت، محەمەد سەلاح لەپێشتردا خەڵاتی باشترین یاریزانی لەپریمەرلیگ بەدەستهێنا لەلایەن رابیتەی یاریزانە پیشەگەرەكان و یەكێتی ئینگلیزی و رابیتەی نوسەرانی وەرزشی ئەو وڵاتەوە، هەروەها سەلاح ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد و بووە یەكەم یاریزان بەسیستمی 20 تیپی لەیەك وەزردا 32 گۆڵ تۆمار بكات و ببێتە گۆڵكار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە