کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ پێش یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت

.

11:06 AM - 22/05/2018

 یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی پێش ئەنجامدانی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت، ئیمری كانی ئەڵمانی ئەمڕۆ گەرایەوە بۆ راهێنانەكانی یانەی لیڤەرپوڵ دوای دووركەوتنەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ بەهۆی پێكانەوە، ئەوەش هەواڵێكی دڵخۆشكەرە بۆ یۆرگن كلۆپی راهێنەری رێدز تا لەو یاریەدا كە رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت سود لەتواناكانی وەربگرێت بەتایبەت دوای دوركەوتنەوەی چامپەرلین بەهۆی پێكانەوە، بەڵام تا ئێستاش كلۆپ بڕیاری نەداوە بە بەشداریكردنی بەشێوەیەكی سەرەكی و لەلێدوانێكیدا ئاشكرایكرد: بەشداریكردنی پەیوەستە بەكاردانەوەی ئەو یاریزانە تا بزانین توانی بەشداریكردنی هەیە یاخود نا و چاوەرێ دەكەین و دەرگا بەرویدا كراوەیە و ئەویش ئارەزوی بەشداریكردنی هەیە، لەلایەكی ترەوە جیمس میلنەر دوای دووركەوتنەوەی لەدوا جەولەی ئەم وەزرەی پریمەرلیگ لەبەرامبەر برایتۆن بەهۆی بوونی كێشە لەماسولكەكانی ئەمرۆ بەشداری لەراهێنانەكانی یانەكەی كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە