کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەگەری هەیە پۆگبا ریزی مان یونایتد جێبهێڵێت

.

11:04 AM - 22/05/2018

پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاماژەی بەئەگەری رۆیشتنی كرد لەشانۆی خەونەكان لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو، لەلێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی كاناڵ پڵەس پۆگبا وتی: ناتوانم باس لەداهاتووم بكەم و هەموو شتێك ئەگەری رودانی هەیە، لەبارەی پەیوەندی ئەو لەگەڵ خۆزیە مۆرینهۆی راهێنەر ئەستێرە فرەنسیەكە روونیكردەوە: بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی جێگیر لەپێكهاتەی سەرەكی بەشداری یاریەكانی نەكردووە نا ڕونیەك لەلای هاندەران دوورست بووە و راهێنەریش مافی خۆیەتی چۆن پێكهاتەكان دیاری دەكات و پەیوەندیشم لەگەڵ مۆرینۆ هاورێیەتی نییە و كاتێك لەسەر كورسی یەدەگ دامدەنیشێنێت دەمەوێت لەناو یاریگا وەڵامی بدەمە، دواتر باسی لەوەكرد: لەگەڵ ئەو راهێنەرە بۆ یەكەمجار لەكاروانی یاریكردنی شارەی كاپتنی مانچستەریونایتدی هەڵگرتووە و ئەوەش سوودی هەبووە بۆی بەتایبەت لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا، لەبارەی ئەگەری چوونی بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پۆگبا ئەوەی نەشاردەوە كە ئارەزوی ئەوە دەكات لەباخچەی شازادەكان یاری بكات، بەڵام بەدرێسی یانە پاریسیەكەوە نا بەڵكو بە درێسی یانەی مارسیلیاوە لەبەر ئەوەی باوك و دایكم هاندەری ئەو یانەیەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە