کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد 250 ملیۆن پاوەند بۆ میركاتۆی هاوین تەرخان دەكات

.

11:02 AM - 22/05/2018

سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە: یانەی مانچستەر یونایتدی دووەمی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ، پێنج یاریزانی كردۆتە ئامانج تا لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو گرێبەستیان لەگەڵ ئیموا بكات، رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویكردەوە: خۆزیە مۆرینۆی راهێنەری مان یونایتد داوای لە كارگێڕی یانەكەی كردووە بۆ بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بڕی 250 ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخان بكەن ،رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەكات: ئەو راهێنەرە پورتوگالیە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هەریەكە لە تۆبی ئالدێرفێریلدی بەرگریكاری تۆتنهام و فرێدی یاریزانی شاختار و جان میشێل سێری یاریزانی نیس لەگەڵ جۆرجینیۆی یاریزانی ناپۆلی، لەلایەكی ترەوە شەیتانە سورەكان هەوڵی ئیمزاكردنی گرێبەست دەدات لەگەڵ ئەلێكس ساندرۆی یاریزانی یۆڤانتۆس، بەڵام دیارترین گرێبەست گەرانەوەی گاریس بەیڵی ویڵزیە لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە بۆ پریمەرلیگ، رۆژنامەكە دووپاتیكردەوە: ئەم گرێبەستانە  رێگەی رۆیشتن و لەبەردەم دالی بلیند و ماتیۆ دارمیان و لوك شاو ئەنتۆی مارسیال لەگەڵ مەروان فیلاینی دەكاتەوە، لەكۆتایدا میرۆر ئاماژە بەوە دەكات: كارگێڕی مان یونایتد هەوڵ دەدات داواكانی مۆرینیۆ جێ بەجێ بكات، بەڵام بەمەرجی ئەوەی نازناوی پریمەرلیگ لەوەزری داهاتوو بەدەست بهێنن كە لەساڵی 2013 وە نەیانتوانیوە بەو نازناوە بگەن گەر نا ئەوا رەنگە لەپۆستەكەی دووری بخەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە