کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆرخی سامپاولی لیستی كۆتایی یاریزانانی بۆ جامی جیهانی راگەیاند

.

10:59 AM - 22/05/2018

 خۆرخی سامپاولی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەمڕۆ لیستی كۆتایی یاریزانانی هەڵبژاردەكەی بۆ یاریەكانی جامی جیهانی 2018 ی روسیا راگەیاند، ناوەرۆكی لیستەكە چاوەڕوان نەكراو بوو بەهۆی ئەوەی ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری ئینتەرمیلانی ئیتاڵی تیا نەبوو، بەڵام پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس ناوی لەلیستەكەی سامپاولی هاتبوو هەرچەندە گومان لەبانگهێشتكردنی دەكرا بۆ مۆندیال، لیستی ناوی یاریزانانی تانگۆش بەم شێوەیەیە: بۆ گۆڵچی: رۆمیرۆ لەمان یونایتد، ویلی كاباییرۆ لەچیڵسی،فرانكۆ ئارمانی لە ریڤەرپلەیت، بۆ هێڵی بەرگریش: گابرییل میركادۆ لە سیڤیلیە،كریستیان ئینسالدی لەتۆرینۆ، نیكۆلاس ئۆتامیندی لەمان سیتی و ماركۆس رۆخۆ لەمان یونایتد و نیكۆلا تاگلیافیكۆ لەئەیاكس و ماركۆس ئاكوینا لە سپۆرتینگ لشبۆنە، هێڵی ناوەڕاست پێكهاتووە لە: ماسكیرانۆ لەهیپی فۆرشن، ئیدواردۆ سالڤیۆ لەبەنفیكا، لۆكاس بیلیا لەمیلان، دی ماریا و لۆ سیلسیۆ لە پاریس سان جێرمان، ئیڤربانیگا لەسیڤلیە، مانوێل لانزینی لە وێستهام لەگەڵ میزا لە ئیندیپیندینتی و كریستیان بافۆن لە بۆكا جۆنیۆرز، هێڵی هێرشبردنیش لیۆنیڵ میسی ئەستێرەی بەرشەلۆنە سەركردایەتی دەكات لەپاڵ پاولۆ دیبالا و گۆنزالۆ هیگواین لەیۆڤانتۆس  و سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە مانچستەر سیتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە