کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەلاوی بە یەك مەرج لەگەڵ موقتەدا سەدر رێكدەكەوێت

.

10:30 AM - 22/05/2018

سەرۆكی ئیئتلافی نیشتمانی بۆ هاوپەیمانیكردن لەگەڵ موقتەدا سەدر یەك مەرجی سەرەكی هەیە.
چەند سەرچاوەیەكی عیراقی ئاشكرایانكردووە: دكتۆر ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتلافی نیشتمانی لەمیانی دیدارەكەیدا لەگەڵ موقتەدا سەدر، یەك مەرجی خستۆتەڕوو بۆ هاوپەیمانیكردن لەگەڵ لیستی سائیرون بۆ بەشداریكردن لەپێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق و ئەو مەرجەش ئەوەیە كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق لەدەرەوەی حزبی دەعوە بێت.
لەبارەی ئەگەری وەرگرتنەوەی ویلایەتی دووەمی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە، ئەیاد عەلاوی بە سەرۆكی رەوتی سەدری راگەیاندووە: ئەگەر عەبادی دەیەوێت ببێتەوە بەسەرۆك وەزیرانی عیراق، دەبێت دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە حزبی دەعوە رابگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە