.
09:08 AM - 22/05/2018
به‌یانی ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه هه‌رێمی كوردستان و ئێرانی هه‌ژاندووه.
سه‌رچاویه‌ك له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به پیو كەی میدیای راگه‌یاند: سه‌عات 3 و 32 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاندووه كه گوڕه‌كه‌ی 4.5 پله‌ی رێكخته‌ر بووه و هاووڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی پێشبینی كه‌شوهه‌واو بومه‌له‌رزه‌زانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست پیو كەی میدیا كه‌وتووه رایگه‌یاندووه: كه سه‌عات 3 و 31 ده‌قیقه‌ی و 3 و 36 ده‌قیقه بومه‌له‌رزه به گوڕه‌كانی 4.5 و 3.5 له سنوری كرماشان _ ئیران رویداوه‌و له هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن هه‌ستی پێكراوه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی جیهان رایانگه‌یاندووه: كه له وڵاتی ئێرانیش زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه رویانداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە