کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن لە8 پارێزگا وەڵامی تانەی لایەنەكانیدایەوە

.

04:46 PM - 21/05/2018

كۆمسیۆنی عیراق وەڵامی تانەی لایەنەكانی‌ لەهەشت پارێزگا دایەوەو ڕایگەیاند تانەكان هیچ بەڵگەیەكی پێویست و سەلمێنراوی لەگەڵدا نییە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا وەڵامی ئەو تانانەی دایەوە كە لەپارێزگاكانی (كەركوك , موسڵ , قادسیە , بابل , دهۆك , كەربەلا , هەولێر , سەڵاحەدین) لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران گیراوە، بەپێی راگەیەندراوەكە بەهۆی ئەوەی تانەكان‌ هیچ بەڵگەیەكی‌ سەلمێنراویان‌ لەگەڵدا نییە كە پێشێلكاری‌ كرابێت، بۆیە هیچ ئەنجامێكی‌ نەبووە.
هەروەك كۆمسیۆن لەڕاگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە دەتوانرێت جارێكی تر ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان پێداچوونەوەی بۆ بكرێتەوە لە 3 رۆژدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە