کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر:تا یەكێتی بەهێزبێت وسەركەوێت باری سیاسی لەكوردستان وعێراقدا لەلوتكەدا دەبێت

.

03:18 PM - 21/05/2018

حاكم قادر دەڵێت تا یەكێتی بەهێزبێت و سەركەوێت , باری سیاسی لەكوردستان وعێراقدا لەلوتكەدا دەبێت.
 (حاكم قادرحەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری هەردوو مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی وچەمچەماڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان , لەهۆڵی (شەهید ئارام) , سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانیكرد لەگەڵ ئەنجومەن وكارگێڕ و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی  , (حاكم قادر) وتەیەكی پێشكەشكردن و تێیدا بەبۆنەی سەركەوتنەكانی یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پیرۆزبایی ئاڕاستەكردن و ئەرك وماندوبوونی تەواوی جەماوەر و لایەنگران و كادیرانی یەكێتی بەبایەخەوە نرخاند و وتی پێویستە لەسەر چەپكەگوڵی سەركەوتنەكان نەنوین و ئەوگەرم و گوڕییەی كە لە وادەی بانگەشەی هەڵبژاردندا خستبوتانە گەڕ بۆ داهاتوو خاونەبنەوە , برەوی زیاتر بەسەردانەكانتان بدەن و كەسوكاری شەهیدەكانی یەكێتی بەتایبەت بەسەركەنەوە و چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان گەشەپێبدەن , لەكەم و كوڕی هاوڵاتیان بكۆڵنەوە و چارەسەركردنی گرفت و كێشەو داواكانیان بگەێننە دەزگا حكومییەكان , لەبەشێكی تری وتەكانیدا باسی كاری پێكەوەیی كرد و رایگەیاند سەركەوتنەكانمان ئەركی داهاتوومان قورستر دەكات هەر بۆیە گرنگە لەداهاتوودا وەك یەك یەكەی ئیداری حزبی ئەركەكان بەڕێوەبەرین وئەوەش لەیادنەكەین , تا یەكێتی بەهێزبێ وسەركەوێ باری سیاسی لەعێراقدا لەلوتكەدا دەبێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە