کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەدر: پارێزگاری لەبرایەتی و پەیوەندی نێوان پێكهاتە جیاوەزەكان بكرێت

.

02:34 PM - 21/05/2018

سەدر دەڵێت پێویستە پارێزگاری لەبرایەتی و پەیوەندی نێوان پێكهاتە جیاوەزەكانی عیراق بكرێت.
موقتەدا سەدر رێبەری باڵای رەوتی سەدر كەپارتەكەی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانە و 54 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بەدەستهێناوە، لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی عیراق لەپەیامێكدا لەتویتەر ئاماژەی بەوەكردووە: لەپاش ئەوەی هاوڵاتیان لەپرۆسەیەكی پاك و بێگەردا لەپێناو بەرقەرار بوونی دادوەری لەوڵات لەهەڵبژاردندان دەنگیاندا، ئەوا حكومەتی داهاتووی عیراق پێویستە لەجیاتی بەرزكردنەوەی تەلار و كۆشك و باڵەخانە هەوڵی دەستەبەر كردنی دادوەری و ئاسایش و خۆش گوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی وڵات بدات و ڕێگە لەگەندەڵی و گەندەڵكاران بگرێت، هەروەك سەدر ڕاشیگەیاندووە: پێویستە پارێزگاری لەبرایەتی و پەیوەندی نێوان پێكهاتە جیاوازەكان بكرێت، چونكە هەموان عیراقین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە