کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیكۆلاس مادورو دووبارە وەك سەرۆكی ڤێنزوێلا هەڵبژێردرایەوە.

.

02:31 PM - 21/05/2018

دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە وڵاتی ڤێنزوێلا نیكۆلاس مادورو سەرۆكی ئەو وڵاتە دووبارە بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردرایەوە و توانی لە سەدا 68ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت , رێژەی دەنگدانیش لە سەدا 46 بووە و بەرێژەیەكی بەرچاو بەراورد بە كۆتا هەڵبژاردن كەمی كردووە ئەویش بەهۆی هەڵپەساردنی پرۆسەكە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەوە.
لای خۆیەوە نیكۆلاس مادورو داوای لە ركابەرەكانی كرد بەشداری ئاشتبوونەوەی نیشتیمانی بكەن و بانگهێشتی كردن بۆ گفتوگۆ كردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە