کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان لەدوا یاریدا بەرامبەر فیۆرەنتینا براوەبوو

.

01:56 PM - 21/05/2018

لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی كۆتایی خولی یانەكانی ئیتاڵیا  یانەی ئەی سی میلان براوەبوو  یانەی میلان لە یارییەكی هەفتەی 38دا  لە یاریگای سان سیرۆ رووبەڕووی یانەی فیۆرەنتینا بووەوە  لەسەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی فیۆرەنتینا دەست پێشخەربوون لە تۆماركردنی گۆڵ  كاتێك لە دەقیقەی 20 جیۆڤانی سیمیۆنی ئەو یانەی كردە خاوەن گۆڵێك  بەڵام خۆشی هاندەران تەنیا سێ دەقیقەی خایاند  كاتێك هاكن كالهانگۆلۆ گۆڵی یەكسانبونی پێبەخشین  لەدەقیقەی 41یش پاتریك كۆترۆنی گۆڵێكی تری بۆ تۆمار كردن  هەر لەدرێژەی پیشاندانی ئاستە بەرزەكەیاندا  نیكۆلا كالینیچ لە دەقیقەی 49 میلانی كردە خاوەن گۆڵێكی تر و لە دەقیقەی 59ش پاتریك كۆترۆنی گۆڵی دووەمی خۆی تۆمار كرد لەدەقیقەی 76یش جیاكۆمۆ بۆنا ڤنتۆرا ئەو یانەیەی كردە خاوەن گۆڵێكی تر  تا دوا فیكەی ناوبژیوانیش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوە و یانەی میلانیش توانی یارییەكە بەپێنج گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بباتەوە  بە 64  خاڵیش پلەی شەشەمی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیای بەدەست هێنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە