کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناپۆلی پلەی دووەمی كاڵچۆی بەدەستهێنا

.

01:42 PM - 21/05/2018

یانەی ناپۆلی بەبردنەوە كۆتایی بە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا هێنا و پلەی دووەمی و بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی چامپیۆنس لیگی دەستەبەر كرد  لەمیانی یارییەكی هەفتەی كۆتایی كە هەفتەی 38 بوو  یانەی ناپۆلی لە یاریگای سان پاولۆ رووبەڕووی یانەی كرۆتۆنی بووەوە  لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی ناپۆلی باشتر دەركەوتن و لەدەقیقەی 23 و لەرێگەی ئەركادیۆز میلیك-ەوە بوونە خاوەن گۆڵێك  لەدەقیقەی 32ش كایخۆن گۆڵێكی تری پێبەخشین و گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە تەواو بوو  لە گێمی دووەمیش یاریزانانی هەردوو یانە  هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا بەتایبەت یانەی كرۆتۆنی تا بتوانن ئەنجامەكە هاوسەنگ بكەنەوە  هەرچەندە لەدوا ساتی یاریەكە  ماركۆ تۆمینیۆ گۆڵێكی پێبەخشین و جیاوازیەكەی كەمكردەوە  بەڵام هیچ سودێكی پێ نەگەیاندن و سەرئەنجام یارییەكە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بەسودی یانەی ناپۆلی كۆتاییهات و بە 91 خاڵیش پلەی دووەمی كاڵچۆی دەستەبەركرد و بلیتێكی بەشداری كردن لەیارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەست هێنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە