کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەندرێس ئینێستا ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە كرد

.

01:40 PM - 21/05/2018

دوای 22 ساڵ یاری كردن لە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی  شەوی رابردوو ئەندرێس ئینێستا دوا یاری خۆی لەگەڵ یانەكەی ئەنجامدا  لە میانی یارییەكانی هەفتەی كۆتایی خولی یانەكانی ئیسپانیا  شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای كامپ نۆ رووبەرووی یانەی ریاڵ سۆسیداد بۆوە و توانیشی یاریەكەی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بباتەوە  لە دەقیقەی 81 ی یاریەكەدا ئەندرێس ئینێستای ئەستێرەی ئەو یانەیە نێو یاریگای جێهێشت و دوای یاریەكەش یاریزانانی یانەكە نازناوی ئەم وەرزەی خولەكەیان بەرز كردەوە  دواتریش یاریزانان و هاندەرانی یانەكە رێزلێنانێكی شایستەیان بۆ ئەو یاریزانە ئەنجامدا و لە لێدوانێكیشدا ئینێستا بە چاوی پڕ فرمێسكەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەكە كرد  لە درێژەی قسەكانیشیدا ئینێستا سوپاسی ئیدارەی یانەكە و یاریزانانی بەرشەلۆنە كرد و ئاماژەی بەوەش كرد باشترین ساڵەكانی ژیانی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەسەر بردووە بۆ هەمیشەش بەرشەلۆنە لە دڵیدا دەمێنێتەوە  ئەندرێس ئینێستای تەمەن 34 ساڵ لە ساڵی 1996 دا پەیوەندی بە ئەكادیمیای بەرشەلۆنەوە كرد و لە ساڵی 2001 یشدا چۆتە ریزی پلە دووەكانی ئەو یانەیە  هەروەها لە ساڵی 2002 شەوە لەگەڵ ریزی یەكەمی ئەو یانەیە یاری دەكات و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی لە كۆی 675 یاری 57 گۆڵ تۆماربكات  ئەمە جگە لەوەی ئەو یاریزانە توانیویەتی لەگەڵ ئەو یانە كەتەلۆنیە 32 نازناوی ناوخۆییی و ئەوروپی و جیهانی بەدەست بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە