کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەبارەت بەعەفرین ئەمریكا هەوڵی رێكەوتن دەدات لەگەڵ روسیا و توركیا

.

01:12 PM - 21/05/2018

سەبارەت بەعەفرین ئەمریكا هەوڵدەدات لەگەڵ روسیا و توركیا بگاتە رێكەوتنێكی گشتگیر.
بەپێی زانیارییەكانی هاوسەرۆكی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری كانتۆنی عەفرین وەفدی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دانوستان و گفتوگۆیان لەگەڵ روسیا و توركیا سەبارەت بەكانتۆنی عەفرین دەستپێكردووە ، ئەو بەرپرسە بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەك لەبارەی ناوەڕۆكی دانوستان و گفتووگۆكان ئاشكرا بكات ئاماژەی بەوەكرد لەچەند رۆژی رابردوودا شەرڤانانی سوریای دیموكرات هەوڵەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی گوندەكانی سنووری كانتۆنی عەفرین دەستپێكردووە، بەڵام لەلایەن ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە ئاگادار كراونەتەوە تا بەئەنجام گەیشتنی گفتوگۆكان هیچ چالاكیەكی سەربازی ئەنجام نەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە