کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رەوتی حیكمە: چوار لایەنی عیراقی بۆ پێكهێنانی حكومەت گەیشتنە رێكەوتن

.

01:09 PM - 21/05/2018

بەوتەی وتەبێژی رەوتی حیكمە چوار لایەنی عیراقی بۆ پێكهێنانی حكومەت گەیشتوونەتە رێكەوتن.
محەمەد جەمیل مەیاحی وتەبێژی رەوتی حیكمە لەلێدوانێكدا ئاشكرایكرد چوار لایەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كەزۆرترین كورسیەكانیان بەدەستهێناوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق گەیشتوونەتە رێكەوتن، هەروەك وتەبێژەكەی رەوتی حیكمە ناوی ئەو لیستانەی ئاشكراكرد كەبۆ پێكهێنانی حكومەت گەیشتوونەتە رێكەوتن و ڕایگەیاند: لیستیەكانی(سائیرون و نەسر و فەتح و حیكمە) كەلەلایەن موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی و هادی عامری و عەمار حەكیمەوە سەركردایەتیان دەكرێت و لەچەند سەعاتی داهاتوودا هاوپەیمانێتیەكەیان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق ئاشكرا دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە