کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی بەنزین لەبەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە

.

06:39 PM - 20/05/2018



 ماوەی چەند رۆژێكە نرخی بەنزین لەبەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە‌و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بەهۆكاری دەرەكییەوە هەیە.
(رێكەوت زەكی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بەهۆكاری دەرەكییەوە هەیە نەك ناوەكی، بۆیە ئێمە ناتوانین نرخەكەی بەخاوەنی بەنزینخانەكان كەمبكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبازاڕەكانی جیهاندا نرخی نەوتی خاو بەرزبووەتەوە ئەمەش كاریگەری هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، بەهۆی ئەوەشی زۆرینەی بەنزینخانەكان بەنزینی بازرگانی لەتوركیاو ئێرانەوە دەهێنن بەنرخێكی گران دەیكڕن، ئێمە ناتوانین نرخیان پێ كەم بكەینەوە.
رێكەوت زەكی وتیشی، بەپێی بەدواداچوونەكانی ئێمە نرخی بەنزین 25 تا 50 دینار  زیادیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە