کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشنیازی‌ زیادكردنی‌ باج لەسەر جگەرەو مادە كحولیەكان جێبەجێدەكرێت

.

06:36 PM - 20/05/2018



ئەنجومەنی‌ وەزیران‌و وەزارەتی‌ دارایی حكومەتی‌ هەرێم ڕەزامەندیان لەسەر پێشنیازێكی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ بۆ زیادكردنی‌ باج لەسەر جگەرەو خواردنەوەی‌ مادە كحولیەكان نیشاندا.
بەگوێرەی‌ نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و كاروباری ئابووری حكومەتی هەرێم كە 20ی 5ی 2018 ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی كراوە، 8 بڕیار لەبارەی زیادكردنی ڕەسمی بەكاربردن لەسەر بەرهەمە هاوردەكراوەكانی (توتن، جگەرەو بەرهەمە لێوەرگیراوەكانیان) دەركراوە.
لەنوسراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، وەرگرتنی ڕەسمی بەركاربردنی ناوخۆیی بەڕێژەی لەسەدا 5 لەگشت بابەتەكانی توتن‌و جگەرەو بەرهەمە لێوەرگیراوەكانیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گومرگەوە.
ئەوەش ڕونكراوەتەوە، لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ژمێرەیەك دەكرێتەوەو سەرجەم داهاتی ئاماژەپێكراو لەبەڕێوەبەرایەتی دەروازە سنورییە نێودەوڵەتیەكان دەخرێتەسەر ئەو ژمێرەیە كە تەنها وەزیری تەندروستی دەسەڵاتی خەرجكردنی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە