کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشكردنی نەوت لەشاری سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

.

06:29 PM - 20/05/2018



 حكومەتی عیراق بڕێكی تر لەنەوتی سپی رەوانەی سلێمانی دەكات و پڕۆسەی دابەشكردنیشی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەكاتەوە.
(محەمەد حەسیب) بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی راگەیاند، حكومەتی عیراق بۆ ماوەی 10 رۆژ‌و هەر رۆژێك 10 تەنكەر نەوتی سپی بۆ ناردوین، لەئێستاشدا نزیكەی 40 تانكەر نەوتی سپی لەبەغداوە گەیشتۆتە سلێمانی.
وتیشی، لەمەڵبەندی پێنجەوە دەستمان بەدابەشكردن كردوەو هەتا نەوتمان لەبەردەست بێت بەردەوام دەبین.
(محەمەد حەسیب) رونیكردەوە، بەهۆی كەمی ئەو بڕە نەوتەی لەبەغداوە دێت پرۆسەی دابەشكردنەكە خاوە، بەڵام ئێمە ناوەستین هەر بڕێك بەدەستمان بگات دەستبەجێ دابەشی دەكەین‌و وەزارەتی نەوتی عیراقیش بەڵێنیداوە كاروانێكی تری نەوت رەوانەی سلێمانی بكات، بەڵام تاوەكو نەگاتە دەستمان، ناتوانین بەردەوام بین لەدابەشكردنی نەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە