کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمارو نوجێفی دوو پەیام بۆ كۆسرەت ڕەسول دەنێرن

.

06:25 PM - 20/05/2018



لە دوو نامەی جیاوازدا، هەریەك لە د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق و ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە كۆسرەت ڕەسول دەكەن.
لە پەیامەكەی د. فوئاد مەعسومدا هاتووە (بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان پێشكەش دەكەم. بەو هیوایەی ئەم مانگە بەخۆشی و زیاتر زەمینەخۆش بوونی ئاشتی و تەبایی بگەڕێتەوە بۆ گەل و وڵاتمان و هەمووان شانبەشانی واتاو حیكمەتەكانی ئەم مانگە پیرۆزە، بەگیانی خۆڕاگری و دان بەخۆداگرتندا بیر لە چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان بكەنەوە، لەپێناوی بەختەوەری خۆشگوزەرانی گەل و ئۆقرەیی و ئارامی وڵاتمان).
هاوكات لە نامەكەیدا، ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق جوانترین پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە كۆسرەت ڕەسول دەكاو هیواخوازە تەندروست باش و سەلامەت بێ و مانگی ڕەمەزانیش خێرو بەرەكەت بێ بۆ هەموو لایەك

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە