کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارايی مووچەی مانگی 3 دابەشدەكات

.

12:38 PM - 20/05/2018

وەزارەتی دارایی سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی مانگی 3 دابەشدەكات.
بە پێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی هەواڵی سلێمانی لەزاری سەرچاوەیەك لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق بڵاویكردۆتەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی عیراقەوە بڕی 317 ملیار دینار خراوەتەسەر حسابی هەرێم و رەوانەی بانكی ناوەندی عیراق كراوە و بڕیارە ئەمرۆ رەوانەی هەرێم بكرێت.لای خۆیەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمیش ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوی لەڕۆژی (6 بۆ 7)ی مانگی داهاتوو دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی 3 بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە