کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆسێی ڕاوەستانی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا ڕادەستی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق كرا

.

03:28 PM - 19/05/2018



دۆسێی ڕاوەستانی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا ڕادەستی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق كراوە.
ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی‌ هەرێم لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، دۆسیی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیامان ڕادەستی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عیراق كردوە، تەئكیدیشیكردۆتەوە بەغدا بۆ دەستپێكردنەوەی ئەو گەشتە هەوڵی جدی داوەو كاری لەسەركردوە، بەڵام تائێستا ئەو هەوڵانە دەرئەنجامی نەبووە و حكومەتی توركیا ئامادەنییە گەشتەكانی لەگەڵ سلێمانیدا دەستپێبكاتەوە، لەدوای دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان توركیا و هەولێر، حكومەتی توركیا بەبیانوی نائارامی پارێزگاكە لەڕووی ئەمنی و هەروەها هاوكاریی یەكێتیی بۆ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (پەكەكە)، ئەو وڵاتە ئامادەنییە گەشتەكانی نێوان توركیاو سلێمانی دەستپێبكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە