کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڤالانی ئەڵمانیا ماڵئاواییان لە هەڤاڵ عادل موراد کرد

.

02:26 PM - 19/05/2018



لەگەڵ ساتەوەختەکانی بڵاوبونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی هەڤال عادل موراد دوێنێ ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ هەڤاڵان و دۆست ولایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا بەئامادەبونی خێزانی خوالێخۆشبوو، هەڤاڵان عەدنان موفتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەهرۆزگەڵاڵی ئەندامی سەرکردایەتی و دلێرسەیدە بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیاو مەلاجەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و شوان موغاغی سکرتێری کۆمەڵەی کەمئەندامانی سەنگەرو بەرپرسانی کەنەکە بۆ ڕێزلێنان لەگیانی پاکی کاک عادل کۆبونەوەو هاوخەمیان لەگەڵ یەکتر گۆڕیەوەو پێکەوە لەنەخۆشخانەی کۆڵن چاویان بەتەرمەکەی کەوتوو بۆ دواجار ماڵئاواییان لێکرد..ئەم وێنانە ساتەوەختی ماڵئاوایی عادل مورادەو هەڤاڵان لەنەخۆشخانە بەماتەمینی وەستاون.


شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە